٣ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٩:٣٦
کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای پەکەکە لە خواکورک

میدیای فەرمی تورکیا ''کوژرانی'' سەرکردەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە خواکورک راگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرکردەیەکی باڵای پەکەکە کە ناوی لە لیستی تیرۆردا بووە و بەرپرسی دەڤەری حەفتانین بووە لە سنووری زاخۆ.

لەو هەواڵەدا هاتووە؛ "ئەو سەرکردە ناوی نەدیم کەرکوڵەکە و بە " کاوە گەرزەن" ناسراوە، دەستێکی باڵای لە پەروەردەکردن و راهێنان چەکدارەکانی پەکەکە هەبووە".

هەواڵەکە باس لەوە دەکات کە "ئەو سەرکردەی پەکەکە لە بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی تورکیا لە ناوچەی خواکورک لە هەرێمی کوردستان کوژراوە و پێنج چەکداری دیکەی پەکەکەش لەگەڵ ئەودا کوژراون.

تا ئێستا دەزگای ڕاگەیاندنی فەرمی پەکەکە هیچ کاردانەوەیەکی بەم هەواڵە نەبووە و ڕەت یان پشتڕاستی نەکردووەتەوە.

......
340